یانەی زاخۆ: ئەم هەنگاوەی ئاڤا هۆکارێکە بۆ لێکنزیکبوونەوەی وەرزشوانان

شەیری بکە لە:
یانەی زاخۆ: ئەم هەنگاوەی ئاڤا هۆکارێکە بۆ لێکنزیکبوونەوەی وەرزشوانان

یاریگای یانەی وەرزشیی زاخۆ

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی یانەی وەرزشیی زاخۆ ئاماژە بەوەدەدات، کە کۆکردنەوەی هاندەران بەو شێوازەی ئاڤا کەشی ئەرێنی لەنێو وەرزشوانان دروستدەکات.

 

وێنە گەورەکە: گرووپی میدیایی ئاڤا هەزاران هاندەری لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە شەقامی ئیسکانی هەولێر کۆکردەوە، لە کەشێکی ئارامدا بینەری یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ڕیال مەدرید و بڕووسیا دۆرتمۆند بوون.

 

لێدوانی فەرمی: عومەر فەرهاد، سەرۆکی یانەی وەرزشیی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەم کارەی ئاڤا کردوویەتی هۆکارە بۆ لێکنزیکبوونەوەی وەرزشوانانی سەرجەم شارەکان، کە بەرهەمەکەی یەکدەستی و کۆدەنگییە و کەشی ئەرێنی دروستدەکات."

 

باکگراوند: کاتژمێر 10:00ـی شەوی شەممە 01-06-2024 یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بڕووسیا دۆرتمۆند بەڕێوەچوو، ڕیال مەدرید بە دوو گۆڵی دانی کارڤاخاڵ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر یارییەکەی بردەوە و بۆ جاری 15ـەم لە مێژوودا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان