هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی خواردنەوە وزە بەخشەکان دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی خواردنەوە وزە بەخشەکان دەستپێدەکات

چەند خواردنەوەیەکی وزە بەخش

ئاڤا نیوز


ئەگەرچی بڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی 31 جۆری خواردنەوەی وزە بەخش دەرچووە، بەڵام لە بەشێکی مارکێتەکان هێشتا ئەو خواردنەوانە دەفرۆشرێن، قایمقامی هەولێر دەڵێت "هەڵمەتەکە دەستپێدەکەین".


وێنە گەورەکە: وەزارەتی تەندروستی لە لیستێک ناوی ئەو خواردنەوە وزە بەخشانەی ڕاگەیاندبوو مۆڵەتیان نییە و قەدەغەیە لە دووکان و مارکێتەکان بفرۆشرێن.


لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لەم ڕۆژانە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی خواردنەوە وزە بەخشەکان دەستپێدەکەین، لەماوەی ڕابردوودا تیمەکان سەرقاڵ بوون، بۆیە ئەو هەڵمەتە درەنگ کەوت. هەر شوێنێک ئاگادارکردنەوەی پێدرابێت و بەردوام بێت لەسەر فرۆشتنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاپۆرتە پزیشکیەکان ئاماژە بەوە دەکەن خواردنەوە وزە بەخشەکان تەندروست نین، ئەمەش لەبەر ئەو ڕێژە زۆرەی کافاین كە تیایدایە.


باکگراوند: ڕۆژی 29-4-2024، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیستێک ناوی 31 جۆر خواردنەوەی وزە بەخشی دیاریکرد کە مۆڵەتیان نییە و فرۆشتنیان قەدەغەیە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان