جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز: کەرنەڤاڵەکەی ئاڤا نایاب بوو

شەیری بکە لە:
جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز: کەرنەڤاڵەکەی ئاڤا نایاب بوو

دیمەنی ئیسکان لەکاتی یارییەکە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز ئاماژە بەوەدەدات، کەرنەڤاڵەکەی ئاڤا کارێکی نایاب بووە و گرنگە هەر جارە و لە شارێکی کوردستان بکرێت.


وێنە گەورەکە: هەزاران کەس لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە کەشێکی ئارام دا لە چوارچێوەی کەرنەڤاڵەکەی ئاڤا، لە شەقامی ئیسکانی هەولێر بینەری یاریی فاینەڵی چامپیۆنزلیگ بوون.


لێدوانی فەرمی: هادی کەریم، جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی نەورۆز بە ئاڤا نیوزی گوت:"من هاندەری ڕیاڵ مەدریدم و بە ئەنجامەکە دڵخۆشبووم، بەڵام ئەوەی زیاتر دڵخۆشی کردم ئەو کەرنەڤاڵە و کۆکردنەوەی گەنجان بوو لە لایەن ئاڤا و پێشنیاز دەکەم هەر جارە و لەشارێک ئەم کەرنەڤاڵە بکەن".


باکگراوند: کاتژمێر 10:00ـی شەوی شەممە 01-06-2024 یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و برووسیا دۆرتمۆند بەڕێوەچوو، ڕیال مەدرید بە دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە و بۆ جاری  15 یەم لە مێژوودا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: