مەکسیک زۆرترین ژنی تێدا دەکوژرێت و ژنێک بەربژێری بەهێزە بۆ سەرۆکایەتی

شەیری بکە لە:
مەکسیک زۆرترین ژنی تێدا دەکوژرێت و ژنێک بەربژێری بەهێزە بۆ سەرۆکایەتی

کلۆدیا شەینبام- ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 


نزیکەی 100ملیۆن دەنگدەر ڕۆژی یەکشەممە لە مەکسیک ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی یەکەمین سەرۆکی ژن لە مێژووی وڵاتەکەیان دەکەن.


وێنە گەورەکە: ئەو بەربژێرەی زۆرترین ئەگەری سەرکەوتنی هەیە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی مەکسیک، بەربژێرێکی چەپە بەناوی "کلۆدیا شەینبام" لە بزووتنەوەی نوێکردنەوەی نیشتمانی (مۆرینا).


ژمارەکان وادەڵێن: بە پیێ ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژانە لە نێوان نۆ بۆ 10حاڵەتی کوشتنی ژنان لە مەکسیک تۆمار دەکرێت.


پێدراوە ڕاستەکان: بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی مەکسیک سێبەری توندوتیژیی لەسەرە، لانیکەم 25 بەربژێر لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتەدا کوژران.


هۆکارە زانراوەکان: مەکسیک سێبەری  توندوتیژیی باندی ماددە هۆشبەرەکانی بەسەرەوەیە، ئەوان بە هۆکاری تێکدانی ئارامی ناوچەکە دادەنرێن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان