لە دهۆک دەست بەسەر هەزاران حەب و دەرمانی قەدەغەکراودا دەگیرێت

شەیری بکە لە:
لە دهۆک دەست بەسەر هەزاران حەب و دەرمانی قەدەغەکراودا دەگیرێت

وێنەی بەشێک لە دەرمانەکان- تەندرووستی دهۆک

ئاڤا نیوز


لە لایەن لیژنەی باڵای بەدواداچوونی تەندروستیی دهۆک، دەست بەسەر هەزاران حەپ و کەپسوولی قەدەغە كراودا دەگیرێت و چەند شوێنێکیش سزا دران.


بۆچی گرنگە: ئەو جۆرە دەرمانانەی دەستی بەسەردا گیراوە قەدەغەن و دوورن لە ڕێنمایە تەندروستییەکان و مەترسی لەسەر تەندروستیی خەڵکی دروست دەکەن.


لێدوانی فەرمی: مەتین بناڤی، گوتەبێژی تەندروستیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لیژنەکان بەدواداچوونیان بۆ هۆڵی وەرزشی و مەلەوانگەکان کردووە، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان، دوو هۆڵی لەشجوانی و مەلەوانگە داخران و سزادران.


زانیاریی زیاتر: لە بەدواداچوونەکاندا 155 هەزار و 530 کەپسوول و چوار هەزار و 630 حەب و ڤیتامین، 30 تیوبی مەرهەم و 40 پاکێتی ڤیتامین دەستیان بەسەردا گیراوە، ڕێکاری یاساییش گیراوەتەبەر.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنیا لە مانگی ڕابردوودا، ئاسایشی دهۆک بە دوو کاتی جیاواز دەستی بەسەر دەیان جۆر دەرمانی قەدەغە و قاچاخ دا گرتووە و چەند کەسێکیشی دەستگیرکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: