دەنگدان لە سێ قەزا و چوار شارۆچکەی تورکیا دەستی پێ کرد

شەیری بکە لە:
دەنگدان لە سێ قەزا و چوار شارۆچکەی تورکیا دەستی پێ کرد

وێنەی هەڵبژاردنەکە- TRT

ئاڤا نیوز 


بە بڕیاری دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ لە سێ قەزا و چوار ناحیەی تورکیا پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت.


هۆکارە زانراوەکان:ئەم هەڵبژاردنە دوای پێشکەشکردنی تانەی پارتە سیاسییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 31ی ئادار ی تورکیا دووبارە دەکرێتەوە.


زانیاریی زیاتر: لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەرگای بنکەکانی دەنگدان کرانەوە و تاوەکو کاتژمێر پێنجی ئێوارە بەردەوام دەبێت.


وێنە گەورەکە: دەنگدان لە پینارباشی قەیسەری، ناحیەی هیلڤانی شانلی ئورفا، ناحیەی گوزەلیورت و شارۆچکەی ساغلیک لە ئەکسەرای، گونەیکایا لە ناحیەی یڵدزێلی سیڤاس، بویوکاریشتران لە ناحیەی لولەبورگاز لە کرکلارەلی و شارۆچکەی ئاکپازار لە قەزای مەزگیری تونسلی، بەڕێوەدەچێت.


پێدراوە ڕاستەکان: بەپێی یاسای دەستەی باڵای هەڵبژرادنەکانی توركیا، قەدەغەکردنی پەخشی هەڵبژاردنەکان تا 21ی مانگ کارا دەبێت، ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەگەر بیەوێت دەتوانێت ئەم وادەیە بهێنێتە پێشەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: