باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە ئیستەنبووڵ داڕما

شەیری بکە لە:
وێنەی باڵەخانە ڕووخاوەکە- TRT

وێنەی باڵەخانە ڕووخاوەکە- TRT

ئاڤانیوز


لە کچوک چێکمەجەی ئیستەنبووڵ، باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی دەڕووخێت و لەگەڵ زەوی دەبێت بەیەک.

 

زیانە سەرەکییەکان: دوای ڕووخانی باڵەخانەکە، تاوەکو ئێستا دوو کەس ڕزگار کراون و رەوانەی نەخۆشخانە کران، بەڵام نازانرێت چەند کەسی دیکە لە ژێر دارووپەردووەکاندا ماون، پڕۆسەی گەڕان بەردەوامە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی و پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.

 

هۆکارە زانراوەکان: هۆکارەکەی نادیارە و درەنگ هەست بە ڕووداوەکە کراوە، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە تورکیا پشووە و ناوچەکە چۆڵ بووە.

 

لێدوانی فەرمی: داود گوڵ، پارێزگاری ئیستەنبووڵ لە شوێنی ڕووداوەکە گوتی: هیچ تەقینەوەیەک ڕووی نەداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، حەوت کەس بریندارن و دووانیان برینەکانیان سەختە، دوو کەسی دیکە هێشتا لەژێر دارووپەردووی باڵەخانەکە گیریان خواردووە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: باڵەخانەکە تەمەنی 306 ساڵە و گومان هەیە بەهۆی زۆر کۆنبوونی داڕما بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان