درووستکردنی پۆند و بەنداوەکان دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوییان ڕاگرتووە

شەیری بکە لە:
درووستکردنی پۆند و بەنداوەکان دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوییان ڕاگرتووە

درووستکردنی بەنداوێک لە هەرێمی کوردستان- krg

ئاڤا نیوز  


بەڕێوەبەری ئاوی دەورووبەری هەولێر دەڵێت، درووستکردنی چەندین پۆند و بەنداو، دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە ناوچە شاخاوییەکان وەستاندووە.


بۆچی گرنگە: بە دروستكردنی بەنداو و پۆند هەم ئاوی باراناو بەفیڕۆ ناچێت و هەمیش پارێزگاری لە ئاوی ژێر زەوی دەکات. 


لێدوانی فەرمی: ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: گلدانەوەی ئاو لە بەنداو و پۆندەکان وایکردووە جگە لەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرزبێتەوە، ئەو مەترسییەی هەبوو لەبارەی کەمبوونەوەی ئاستی ئاو نەمێنێت، بەڵام لەناوچە دەشتەکان ئەو مەترسییە هێشتا ماوە.


هۆکارە زانراوەکان: دروستکردنی چەندین بەنداو و پۆند، هاوکات گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکانی بەستۆرە و گۆمەسپان و چەمرگە، ئاستی ئاوی ژێر زەوی لەو ناوچانە بەرزکردووەتەوە.


باکگراوند: لە هەرێمی کوردستان 21 بەنداو و زیاتر لە 120 پۆند بۆ گلدانەوەی ئاو هەن، لە سنووری پارێزگای هەولێر جگە لە پڕۆژەکانی ئاوی ئیفراز یەک و دوو و سێ، بیرەکانیش سەرچاوەی دابینکردنی ئاون بۆ هاوڵاتییان.


ئەمەش بزانە: لەماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا تەنیا ساڵی 2019 و 2024 بارانی باش باریوە، ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر 600 ملم باران باریوەو 200 ملیمی لەساڵی پار زیاترە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: