چین کۆمەڵێک پرۆژە لە عێراق جێبەجێدەکات

شەیری بکە لە:
چین کۆمەڵێک پرۆژە لە عێراق جێبەجێدەکات

ئاڵای عێراق و چین

ئاڤا نیوز 


لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوانیان، وڵاتی چین 200 پرۆژە لە عێراق جێبەجێدەکات.


وێنە گەورەكە: لە دوو ساڵی ڕابردوودا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین 50 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەیدەر ئەلروبێعی، سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری عێراقی ڕایگەیاند:"لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان عێراق و چین پارێزگاکانی عێراق 200 پرۆژەیان پێشکەش کردووە، کە لەبەرامبەردا ڕۆژانە عێراق 100 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی چین دەکات و ئێستا بۆ 150 هەزار بەرمیل زیادیکردووە ".


زانیاریی زیاتر:"پێشنیازمان بۆ باڵیۆزی چین لە عێراق کردووە، داوەتنامەیەک بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق بنێرن بەمەبەستی سەردانیکردنی چین بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پرۆژە هاوبەشانە". حەیدەر ئەلروبەیعی ئەوەشی گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق و چین لە ساڵانی ڕابردوودا کۆمەڵە ڕێکەوتنێكی ستراتیژییان لە بواری ئابووری و بازرگانی و نەوتدا واژۆکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: