لە ئێران لە کۆنسێرتێکدا 35کەس دەستگیردەکرێن

شەیری بکە لە:
لە ئێران لە کۆنسێرتێکدا 35کەس دەستگیردەکرێن

بەشێک لە دیمەنەکانی ئەو کۆنێسرتەی کە هێزە ئەمنییەکانی ئێڕان نزیکەی 35کەسییان تێدا دەستگیرکرد

ئاڤا نیوز

 

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە کۆنسێرتێکدا 35 کەس دەستگیر دەکەن، هۆکارەکەشی بۆ نایاسایی بوونی کۆنێسێرتەکە دەگەڕێننەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) ڕایگەیاند: "دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکانی کۆنسێرتەکەیان، هێزەکانی پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر کۆبوونەوەی کۆمەلێک کەس کە نیشانە و هێمای شەیتانی و مەی و مادەی هۆشبەرەکانیان هەڵگرتووە، کە لە ئەنجامدا 35 کەس دەستگیرکراون".

 

زانیاریی زیاتر: 31 پیاو و چوار ژن لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکراون و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کران.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەسەڵاتدارانی ئێران پێشتر کۆنسێرتەکانی ڕۆک و هێڤی میتالیان بە کۆبوونەوەی "شەیتانی" ناوزەند کردووە. هەڵکوتانە سەر کۆنسێرت و کۆبوونەوە بەناو "شەیتانییەکان" لە ئێران باوە.

 

باکگراوند: لە مانگی ئایاری ڕابردوودا پۆلیس زیاتر لە 250 کەسی لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت بە هەمان تۆمەتی هاوشێوە دەستگیرکرد، لەنێویاندا سێ هاووڵاتی ئەوروپی هەبوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: