سبەی لە توركیا جارێكی دیكە دەنگ دەدرێت

شەیری بکە لە:
سبەی لە توركیا جارێكی دیكە دەنگ دەدرێت

هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا- ئەرشیف

ئاڤا نیوز 


سبەی دەنگدەران، لە سێ قەزا و چوار شارۆچکە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، دوای ئەوەی کە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاری نوێکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی دا.


وێنە گەورەکە: دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، بەدواداچوونی بۆ ئەو ناڕەزایەتیانە کردووە کە دوای هەڵبژاردنی گشتی شارەوانییەکان لە 31ی ئادار پێشکەش کرابوون، بڕیاریدا هەڵبژاردن لە هەندێک قەزا و شارۆچکە و گەڕەک نوێ بکرێتەوە.


زانیاریی زیاتر: سندووقەکانی دەنگدان لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تاوەکو پێنجی ئێوارە بەردەوام دەبێت.


لە لایەکی دیکەوە: دەنگدەرانی 212 گەڕەک، موختاری گەڕەکەکانیان دیاری دەکەن.


باکگراوند: لە 31 ئاداری ئەمساڵ، بە بەشداری 34 پارتی سیاسی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەچوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: