یانەی زاخۆ: ئەم کارەی ئاڤا تێنوێتی هاندەرانی وەرزشی دەشکێنێت

شەیری بکە لە:
یانەی زاخۆ: ئەم کارەی ئاڤا تێنوێتی هاندەرانی وەرزشی دەشکێنێت

لۆگۆی یانەی زاخۆ

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی یانەی زاخۆ دەڵێت"گەنجانی کوردستان تینووی کەرنەڤاڵی لەم شێوەیەن و ئاڤا هەنگاوێکی گرنگی ناوە".


وێنە گەورەکە: ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەولێر، یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەڕێوە دەچێت، بەوبۆنەیەوە ئاڤا سپۆرت بۆ یەکەمین جار لە کوردستان کەرنەڤاڵێکی وەرزشی لە شەقامی ئیسکان سازدەكات، ئەمسەر تا ئەوسەری شەقامەکە پڕ دەبێت لە برادەرانی چێنەر.


لێدوانی فەرمی: دڵزار عەزیز، گوتەبێژی یانەی زاخۆ، بە ئاڤا نیوزی گوت: "گەنجانی کوردستان تینووی کۆبوونەوەی لەم شێوەیەن و لەم کەشانە بێبەشن، ئاڤا بەم هەنگاوەی ئەو تینوێتییان دەشکێنێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهەزاران هەواداری وەرزشی لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە کەرنەڤاڵەکەی چێنەر&برادەران ئامادە دەبن، لەڕێگەی  سێ شاشەی گەورەوە بینەری یاری کۆتایی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بروسیا دۆرتمۆند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: