سەفین دزەیی: کەرنەڤاڵەکەی ئاڤا هەنگاوێکی باشە

شەیری بکە لە:
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەبارەی چێنەر & برادەران دەڵێت "هەنگاوێکی باشە و جێی دەسخۆشییە".

 

وێنە گەورەکە: بۆ یەکەمجار ئاڤا کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی وەرزشی لە کەشێکی دۆستانەدا لە شەقامی ئیسکان بە ئامادەبوونی گەنجانی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان ڕێکخستووە، لە سێ شاشەی گەورەوە سەیری یارییەکە دەکرێ و چێنەر عەبدولقادر، ئەستێرەی دیاری وەرزشیی کوردستان و ئاڤا میدیا لە ستەیجی ئیسکانەوە شرۆڤەی یارییەکە دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: سەفین دزەیی بە ئاڤا نیوزی گوت: سەبارەت بەو پرۆگرامەی لەلایەن ئاڤا ئەنجامدراوە، هەنگاوێکی باش و جێی دەستخۆشییە، هیوادارم هاندەران بە ڕۆحێکی وەرزشی بەشداری بکەن و لێبوردەبن و تا کۆتایی یارییەکە بتوانن بە رێک و پێکی بینەری یارییەكە بن، دڵنیام لەوەی بەرێک و پێكی دەڕوا، یارییەکی سنور بەزێنە و سەرتاسەری جیهان بایەخی پێدەدەن و بۆ تێکەڵبوونی کۆمەڵگە گرنگە..

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتژمێر 10:00ـی شەوی شەممە، 01-06-2024 یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بڕووسیا دۆرتمۆند بەڕێوەدەچێت.

شەیری بکە لە: