فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان: یەکەمجار نییە ئاڤا دەستپێشخەری گەورەی لەمشێوەیە دەکات

شەیری بکە لە:
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان: یەکەمجار نییە ئاڤا دەستپێشخەری گەورەی لەمشێوەیە دەکات

تاڕق عەبدولڕەحمان، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ستایشی کەرنەڤاڵەکەی ئاڤا دەکات و ئاماژە بەوەدەدات، وەک ئەندامێکی ئاڤا بەشداری هەر دەستپێشخەرییەکی لەوجۆرە دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: بۆ یەکەم جار ئاڤا سپۆرت لە کوردستان کەرنەڤاڵێکی وەرزشی گەورە بەبۆنەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجام دەدات، هاندەرانی بڕووسیا دۆڕتمۆند و ریاڵ مەدرید بە درێسی یانەکانیان لەسەرجەم شارەکانی کوردستان دێن و لە ئیسکان سەیری یارییەکە دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: تاڕق عەبدولڕەحمان، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "یەکەمجار نییە ئاڤا دەستپێشخەری گەورەی لەم شێوەیەدا دەکات، ئەمشەو لە ئیسکان دەبین و وەک ئەندامێکی ئاڤا بەشداری هەر دەستپێشخەرییەک دەکەین کە ئامانج لێی کۆکردنەوە و خزمەتکردنی گەنجان بێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان