ئەستێرەکانی یانەی هەولێر ئەمشەو لە ئیسکان دەبن

شەیری بکە لە:
ئەستێرەکانی یانەی هەولێر ئەمشەو لە ئیسکان دەبن

دیمەنی ئامادەکارییەکانی ئاڤا لە شەقامی ئیسکان

ئاڤا نیوز

 

بۆ یەکەمجار ئاڤا سپۆرت کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی وەرزشی لە کەشێکی دۆستانەدا لە شەقامی ئیسکان دەکات و ئەستێرەکانی یانەی هەولێریش ئامادە دەبن.

 

وێنە گەورەکە: ئەمشەو کاتژمێر 10 ڕیال مەدرید و بڕووسیا دۆرتمۆند لە یاریگەی وێمبڵی بەیەک دەگەن، ئاڤا سپۆرت کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی وەرزشی لە شەقامی ئیسکان بە ئامادەبوونی گەنجانی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان ڕێکخستووە و لە سێ شاشەی گەورەوە سەیری یارییەکە دەکەن. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: هەر یەکە لە سەفین کانەبی، سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، نەریمان محەممەد گۆڵکاریی مێژوویی یانەی هەولێر، ڕافد بەدرەددین، سەردار محەممەد، حاجی مەحموود، فازڵ عەباس، کەمال عەبدوڵڵا ئەستێرەکانی پێشووتری یانەی هەولێر هاوشانی هەڵۆ فایەق ئەستێرەی ئێستای یانەکە، لە پاڵ ژمارەیەک ئەستێرەی دیکە لەگەڵ چێنەر و برادەران سەیری یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمشەو زیاتر لە هەزار گەنج لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و شار و شارۆچکەکانی سەر بە ئیدارە سەربەخۆکان میوانی هەولێر و ئاڤا سپۆرت دەبن، ئەو گەنجانە زۆرینەیان یەکەمجارە پایتەختی هەرێمی کوردستان دەبینن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان