ڕووسیا چەند شارێکی ئۆکراینا بە چڕی بۆردومان دەکات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا چەند شارێکی ئۆکراینا بە چڕی بۆردومان دەکات

ساتی هێرشکردنە سەر وێستگەیەکی کارەبا لە ئۆکراینا، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

ڕووسیا هێرشێکی فراوانی کردووەتە سەر چەند شارێکی جیاوازی ئۆکراینا و بە چڕی بۆردومانی کردوون.

 

وێنە گەورەکە: ڕووسیا مووشەکی جۆری کرووز و بالستیکی لە هێرشەکانی سەر  شارەکانی لێڤیڤ و ستری لە ڕۆژئاوای ئۆکراینا بەکارهێناوە. هەروەها چەند مووشەکێک ئاڕاستەی  زاپۆریژا و دنیپرۆپێترۆڤسک لە ناوەڕاست و باشووری ئۆکراینا کردووە. 

 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی وەزەی ئۆکراینا ڕایگەیاندووە، هێرشەکانی ڕووسیا ژێرخانی کارەبای ئۆکراینایان کردووەتە ئامانج.

 

باکگراوەند: لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە و لە هەفتەکانی ڕابردوودا شەڕەکە سەختتر بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ