بە فێڵی ئیشکردن کەسێک چوار دەفتەر دۆلاری خەڵک دەخوات

شەیری بکە لە:
بە فێڵی ئیشکردن کەسێک چوار دەفتەر دۆلاری خەڵک دەخوات

دیمەنی ئەو تۆمەتبارەی لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە، وێنە: پۆلیسی سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

لە سلێمانی تۆمەتبارێک بەفێڵی ئیشکردن، بڕی چوار دەفتەر دۆلار لە چەند هاونیشتمانییەک وەردەگرێت، دواتر لەسەر سکاڵای ئەو کەسانە دەستگیر دەکرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سێ هاونیشتمانی سکاڵایان لەسەر  تۆمەتبار (ع، ع، ف) تۆمارکرد کە بڕی چوار دەفتەر دۆلاری بەناوی ئیشکردنەوە لێ وەرگرتوون، بەڵام دواتر تۆمەتبارەکە فێڵی لێکردوون و پارەکەی خواردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

 

زانیاریی زیاتر: لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، بە فێڵ پارەی لە چەندین کەس وەرگرتووە و ئێستاش تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: