دامەزراندنی كۆمپانیایەک لە هەرێمی كوردستان تەنیا 153 هەزار دیناری تێدەچێت

شەیری بکە لە:
دامەزراندنی كۆمپانیایەک لە هەرێمی كوردستان تەنیا 153 هەزار دیناری تێدەچێت

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان ڕایگەیاند، کار ئاسانی و چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆماری کۆمپانیاکان، بووەهۆی ئەوەی لە ماوەی 24 کاتژمێردا کۆمپانیا دابمەزرێت.


بۆچی گرنگە: کارئاسانییەکانی کابینەی نۆیەم بووەتە هۆی هاندانی هەشت هەزار و 274 کۆمپانیای نوێ تا خۆیان تۆمار بكەن، ئێستا تێچووی دامەزراندنی کۆمپانیا تەنیا 153 هەزار دینارە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بڵند محەمەد، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان ڕایگەیاند: بڕیارەکان و هەموارەکانی یاسای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بووە هۆی دامەزراندنی سیستەمێکی ئەلکترۆنی خێرا و ئاسان کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا کۆمپانیا تۆمار بکرێت. 


ژمارەکان وا دەڵێن:-
 36 هەزار و 567 کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
 32 هەزار و23 کۆمپانیا ناوخۆیین.
 سێ هەزار و 405 کۆمپانیا بیانین .
  هەزار و 139 کۆمپانیای عێراقی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: