لە ڕێوشوێنێكی ئەمنیی توونددا سەرژمێریی ئەزموونی لەکەرکووک دەستی پێ كرد

شەیری بکە لە:
لە ڕێوشوێنێكی ئەمنیی توونددا سەرژمێریی ئەزموونی لەکەرکووک دەستی پێ كرد

وێنەی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتیی لە کەرکووک

ئاڤا نیوز


پڕۆسەی سه‌رژمێریی ئه‌زموونی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، لە ژێر ڕێوشوێنێكی ئەمنیی توونددا لە کەرکووکیش دەستی پێ کرد.


وێنە گەورەکە: پڕۆسەی سه‌رژمێریی ئه‌زموونی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنی پڕۆسەی ئامار خولێکی ئەزموونیی بەڕێوە دەبات، ئەمڕۆش پڕۆسەکە دەستی پێ کرد.


لێدوانی فەرمی: محەممەد ئایدن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پلان لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەم پڕۆسەیە لە پارێزگای کەرکووک لە لایان سێ تیمەوە لە گەڕەکەکانی، گوڕگەچاڵ، عەدن و بەگلەر بەرێوەدەچێت، 500 کارمەند بۆ پڕۆسەکە ڕاهێنانیان پێ کراوە و ئامادەن، لە ژێر ڕیکاری تووندی ئەمنیدا پڕۆسەکە بەڕێوە دەچێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێنج هەزار مامۆستا و فەرمانبەری کەرتی پەروەردەی بۆ پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی ئامادە کردووە، ئەم سەرژمێرییە وەک ئامادەکارییەک بۆ سەرژمێریی گشتی کە لە 20-11-2024دا لەتەواوی عێراق ئەنجام دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان