کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە عێراق کەم دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە عێراق کەم دەبێتەوە

ناڕەزایی هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی کارەبا- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  


لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و دەستپێکردنی وەرزی هاوین، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.


وێنە گەورەکە: عێراق دەیان ساڵە بەدەست کەمیی کارەباوە دەناڵێنێت، ساڵانێکی زۆرە هاووڵاتیان بە دەست نەبوونی بەردەوامی کارەبا بە تایبەت لە وەرزی هاویندا دەناڵێنن، بە تایبەتیش لە وەرزی هاوین کە هەندێک جار پلەکانی گەرما دەگاتە نزیک 50 پلەی سەدی.


کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، هاووڵاتیانی بێزار كردووە، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایی خۆیان لە کاتژمێرە سنووردارەکانی پێدانی کارەبا لەلایەن تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە پیشانداوە.


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەراورد بە شارەکانی دیکەی عێراق، لە هەرێمی کوردستان کاتژمێرەکانی پێدانی کارەی نیشتمانی گەیشتووەتە نزیکەی 15 کاتژمێر و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگاتە چوار هەزار و 100 مێگاوات. وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕیاریداوە  بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد بکات.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان