ڕووسیا 29 درۆن  و پێنج مووشەکی ئۆکراینا دەخاتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا 29 درۆن  و پێنج مووشەکی ئۆکراینا دەخاتە خوارەوە

دیمەنێکی هێرشەکە- AFP

ئاڤا نیوز


ڕووسیا 29 درۆن و پێنج مووشەکی ئۆکراینای لە هەرێمی کراسنۆدار لە باشووری وڵات خستە خوارەوە، کە بە درێژایی شەو ئاراستەی ئەو ناوچانە کرابوون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند "سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کراسنۆدار 29 درۆنی دەستنیشان کردن و تێکی شکاندن". 


زانیاریی زیاتر: ڕووسیا هەروەها پێنج مووشەکی کرووزی دژە کەشتیشی خستووەتە خوارەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆکراینا لە هێرشەکەیدا ویستووویەتی بەندەری نۆڤۆرۆسیک و کۆگای نەوتی تێمریوک بکاتە ئامانج. 


گۆشەیەکی دیکە: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕەزامەندی دەربڕی لە سەر ئەوەی ئۆکراینا چەکی ئەمریکی بۆ لێدانی هێزەکانی ڕووسیا لە ناو خاکی خۆی بەکاربهێنێت.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: