وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و چین کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و چین کۆبوونەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا پێش کۆبوونەوەکە- AFP

ئاڤا نیوز


وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و چین لە سەنگاپوورە کۆبوونەوە، گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکانی نێوانیان ئەنجام دا.


وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی نێوان لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و جۆنگ جونی هاوتا چینییەکەی لە پەراوێززی دیالۆگی شانگریلا دەبێتە یەکەمین کۆبوونەوەی لەو چەشنە کە لە ماوەی 18 مانگی ڕابردوودا لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجام درابێت. 


زانیاریی زیاتر: نۆڤەمبەری ڕابردوو لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوانیاندا ئەمریکا و چین بڕیاریان لە سەر ئەنجامدانی گفتوگۆکان لە سەر ئاستی بەرز دا. 


بۆچی گرنگە: ئەم کۆبوونەوانە دەتوانن ڕۆڵی ئەرێنییان لە سەر کەمکردنەوەی گرژییەکانی نیمچەدوورگەی تایوان هەبێت، کە بە هۆی هاتنە سەر کاری سەرۆکێکی سەربەخۆخواز لە تایوان و ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی چین لە ناوچەکە زیاتر بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: