بە ڕشاندن ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەکرێت

شەیری بکە لە:
بە ڕشاندن ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەکرێت

وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 


وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕشاندنی زۆر بۆ کێڵگەکان کراوە، بۆیە حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان کەمترە.


بۆچی گرنگە: لە جەژنی قوربان نزیک دەبینەوە و موسوڵمانان بە مەبەستی قوربانیکردن ئاژەڵ دەکڕن.


لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نەخۆشی تای خوێنبەربوون لەژێر کۆنترۆڵدایە، بۆ ئەو مەبەستەش کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ کراوە و کۆنووس و کۆمەڵێک ڕێکار و بڕیارمان واژۆ کردووە، ڕێنمایی بە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دراوە تا نەخۆشی تای خوێنبەربوون کۆنترۆڵ بکرێت، ئەمساڵیش ڕشاندنی زۆر کراوە بۆیە حاڵەتمان کەمە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 60 حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق هەبووە و هەشت لەوانە گیانیان لە دەست داوە، لە هەرێمی کوردستانیش دوو حاڵەتی نەخۆشییەکە هەبووە.


هۆکارە زانراوەکان: نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە گەنەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: