لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە و شیکاری خشتەکانی بودجەی 2024ی تەواوكرد

شەیری بکە لە:
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە و شیکاری خشتەکانی بودجەی 2024ی تەواوكرد

دیمەنی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ئاژانسی هەواڵی عێراق

ئاڤا نیوز

 

پەرلەمانی عێراق بە نیازە دەنگ لەسەر شیکاری خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 بدات، بەبێ ئەوەی هیچ بڕگەیەکی تێدابێت کە باس لە دامەزراندن بکات.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-05-2024، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تەواوبوونی خوێندنەوەی و شیکاری خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ی ڕاگەیاند، تێیدا ده‌رفه‌تی دامەزراندن نییە  و بودجەی کارپێکردنیش دەگاتە نزیکەی 165 ترلیۆن دینار.

 

راگەیێنراوی فەرمی: عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەکە ڕایگەیاند، لیژنەی دارایی پەرلەمان ئێستا سه‌رقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکە سه‌باره‌ت به‌ بودجەی گشتی ساڵی 2024، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا دەخرێتە بەردەم ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان.

 

زانیاریی زیاتر: کۆی گشتیی بودجەی ساڵی 2024ـی عێراق ، 211 ترلیۆن دینارە و زیاتر لە 66.6 ترلیۆن دینار کورتهێنانی هەیە.

 

باکگراوند: بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023-2024-2025 داڕێژراوە و پەسەند کراوە، لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا، ساڵ دوای ساڵ بەگوێرەی کورتهێنان، قەرز و داهاتەکان، هەموار بۆ بەشێک لە بڕگەکان دەکرێتەوە و پاشان پەسەندی کۆتایی دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: