ئاسایشی هەولێر لەبارەی تەنە نامۆکە ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
کوردستان

دیمەنی ئەو یاریەی ئاسایشی هەولێر دۆزیویەتییەوە، وێنە: ئاسایشی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو تەنە نامۆیەی لە گوندی کەڕزۆری ناحیەی قوشتەپە دۆزراوەتەوە، یاری منداڵان بووە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نەبووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی:  ئاسایشی هەولێر دەڵێت، لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەبوونی "تەنێکی نامۆ" دەستبەجێ تیمی پوچەڵ کردنەوەی بۆمب لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان گەیشتنە شوێنی مەبەست، هەڵسان بە هەڵگرتنەوەی ئەو تەنە نامۆیە و لابردنی مەترسی لەو شوێنەدا، دوای پشکنین و شیکاری کردنی، دەرکەوت ئامێرێکی یاری کردنی ترسناکی منداڵانە، لە بۆنەی یادکردنەوەی (هاڵۆوین) بەکار دەهێنرێت و چەند گڵۆپێکی بچووکی جوانکاری تێدایە.

 

زانیاریی زیاتر:  تەنە نامۆیەکە بۆ ماوەیەکی زۆرە لەو شوێنە دانراوە و هیچ ماددەیەکی تەقینەوەی لەگەڵ نەبەستراوە، هاوکات ناشبێتە هۆکاری هیچ جۆرە ئاگر کەوتنەوەیەک، ئاسایشی هەولێر وا دەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ