"کارگەی زۆم کاریگەری باشی لەسەر ناوبانگی هەرێمی کوردستان هەیە"

شەیری بکە لە:
"کارگەی زۆم کاریگەری باشی لەسەر ناوبانگی هەرێمی کوردستان هەیە"

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان

ئاڤا نیوز 


سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارگەی زۆم زیادبوونی سەرمایەی ئاژەڵ و پێشکەوتنی ئابووری هەرێمی کوردستان نیشان دەدات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ 30-5-2024 کارگەی شیرەمەنی زۆم خەڵاتی باشترین بەرهەمی لەسەر ئاستی عێراق پێبەخشراوە.


لێدوانی فەرمی: محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:  کارگەی زۆم ڕینمایەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی جێبەجێ دەکات و بووەتە هۆی بوژاندنەوەی داهاتی خەڵک و فێری کارکردنیان دەکات، بەرهەمەکانیان 100% سروشتییە و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ناوبانگی هەرێمی کوردستان دەبێ و لە ڕووی بازرگانییەوە بەرەوپێش دەچێت".


وێنە گەورەكە: حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵ داوە، بۆیە لە ماوەی کابینەی نۆدا کەرتی کشتوکاڵ پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و بووە بە یەکێک لە سەرچاوەکانی داهات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: