سەرۆکوەزیران بارزانی: ئومێدم هەیە هەواڵی خۆش بە هاووڵاتییان دەگات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی: ئومێدم هەیە هەواڵی خۆش بە هاووڵاتییان دەگات

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند " هەموو هەوڵێک دەدەین کە بەغدا بابەتی مووچە تێکەڵی بابەتی سیاسی نەکەن، ئومێدم هەیە هەواڵی خۆش بە هاووڵاتیان دەگات".

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 30-5-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی بەسەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ژمارەیەک لایەنی سیاسی کۆبووەوە.


لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: ئێمە پابەندییەکانی خۆمان جێبەجێکردووە و هەموو هەوڵێکمان داوە، بۆ ئەوەی بەغدا بابەتی مووچە بەهیچ شێوەیەک تێکەڵ بە بابەتە سیاسییەکان نەکات، ئەوەی ماوەتەوە لەسەر بە‌غدایە بەرپرسیارێتییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، ئومێدم هەیە هەواڵی خۆش بە هاووڵاتیان بگات.


زانیاریی زیاتر: لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: