بە گوژمەی 10 ملیار دینار شەقامەکانی ئاکرێ قیرتاو دەکرێن

شەیری بکە لە:
بە گوژمەی 10 ملیار دینار شەقامەکانی ئاکرێ قیرتاو دەکرێن

وێنەی کاتی قیرتاوکردنەکە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لە ئاکرێ بە گوژمەی 10 ملیار دینار، هەشت پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامەکان جێبەجێ دەكرێن.


لێدوانی فەرمی: بڵند ڕەزا، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەم پڕۆژانە لە زیاتر 20 گەڕەکی جیاوازدا ئەنجامدەدرێن کە 90%ـی پرۆژەکان قیرتاوکردنی کۆنکرێتی شەقامەکانە، بەشێکی کەمیشی دیواری پاڵپشت و ئاوەڕۆن.


زانیاریی زیاتر: پرۆژەکانی ڕێگای مزگەوتەکان، ڕێگا سەرەکیەکان و ڕێگای قوتابخانەکان. ٪15 بۆ ٪20 کارەکانیان جێبەجێ کراوە.


بۆچی گرنگە: قیرتاوکردنی ئەو شەقامانە، کارئاسانییەکی زۆر بۆ هاووڵاتییان دەکات، چونکە پێشتر لە کاتی بارانبارین دا دەبوو بە قوڕ و ئاستەنگ دروست دەبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: