باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سەر گوللە تۆپێکی ئیسرائیل دەنووسێت "لە ناویان ببەن"

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سەر گوللە تۆپێکی ئیسرائیل دەنووسێت "لە ناویان ببەن"

دیمەنی نیکی هەیلی لە کاتی نووسین لەسەر یەکێک لە گوللە تۆپەکانی ئیسرائیل، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

بڵاووبوونەوەی وێنەی باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سنووری لوبنان و ئیسرائیل، کە وەک پشتگیری بۆ ئیسرائیل واژۆ لەسەر گوللە تۆپێک دەکات، کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: نیکی هەیلی، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەربژێری پێشووی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لە سەردانێکیدا بۆ بارەگایەکی سەربازیی ئیسرائیل لە نزیک سنووری لوبنان، بە واژۆی خۆیەوە لە سەر گوللە تۆپێک نووسیویەتی "لەناویان ببەن".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە 36 هەزار کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بڵاوبوونەوەی وێنەکانی نیکی هەیلی کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە، بەشێک ئەم کارەیان وەک "داواکاریی بەردەوامبوونی کۆمەڵکوژیی ‌غەززە" ناوبردووە.

 

وێنە گەورەکە: نزیکەی هەشت مانگە ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر غەززە دەست پێکردووە،بەشێک لە کۆمارییەکانی ئەمریکا پاڵپشتیی لە هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەن و هانی دەدەن بەردەوام بێت، بەشێکیشیان دژی وەستاونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ