یاسای پشووە فەرمییەکان دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

شەیری بکە لە:
یاسای پشووە فەرمییەکان دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

پەرلەمانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز  


دوای واژۆکردنی یاسای پشووە فەرمییەکان لەلایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە، ئەمڕۆ دەقی یاساکە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوەو بەمەش لەئەمڕۆوە یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 22-5-2024، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر یاسای پشووە فەرمییەکاندا و جگە لە پشووی ڕۆژانی هەینی و شەممە، 11 ڕۆژی دیکەی وەک پشووی فەرمی لە سەرتاسەری وڵات ناساند، لەنێویاندا یادی کیمیابارانی هەڵەبجە و ڕۆژی "غەدیر".


بڵاوکراوەی فەرمی: ئەمڕۆ چوارشەممە، دەقی یاسای پشووە فەرمییەكان لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە.


زانیاریی زیاتر: لەسەر داوای موقتەدا سەدر داواکرابوو بە فەرمی لە پەرلەمان، ڕۆژی غەدیر لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای پشووە فەرمییەکانی عێراقدا بکرێتە پشووی فەرمی. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکاتی دەنگدان بە پڕۆژە یاسایەکە لەسەر داوای فراکسیۆنە کوردستانییەکان ڕۆژی 16-3 وەک یادی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفال وەک پشوو لە سەرانسەری عێراق زیادکرا و ناوی جەژنی "شەجەرە"، گۆڕدرا بۆ جەژنی نەورۆز.

وێنەی نووسراوەکە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: