ئیسرائیل لە هێرشی سەر كەمپی ئاوارەكانی ڕەفەح چەكی ئەمریكی بەكارهێناوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل لە هێرشی سەر كەمپی ئاوارەكانی ڕەفەح چەكی ئەمریكی بەكارهێناوە

دیمەنێکی غەززە- AFP

ئاڤا نیوز


بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی شیکاریی ئاژانسی سی ئێن ئێن، ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەر کەمپی ئاوارەکانی ڕەفەح چەکی ئەمریکی بەکارهێناوە.


وێنە گەورەکە: بە گوتەی شارەزایانی سەربازی، ئیسرائیل بە گولـلەی جۆری 'جی بی یوو 39' هێرشەکەی ئەنجام داوە کە درووستکراوی کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکییە؛ لە پێکانی ئامانجەکاندا وردە و بە چەکێکی ستراتیژی دادەنرێت.


باکگراوند: لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر كەمپی ئاوارەكانی ڕەفەح كە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ڕوویدا، لانیکەم 45 کەس کوژران و زیاتر لە 200 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی فراوانی بە دوای خۆیدا هێنا.


بۆچی گرنگە: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، پێشتر ڕایگەیاندبوو ڕێگە نادات ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ڕەفەح چەکی ئەمریکی بەکار ببات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان