پێنج گوندی کەڵەکچی قیرتاو دەکرێن

شەیری بکە لە:
پێنج گوندی کەڵەکچی قیرتاو دەکرێن

کاتی قیرتاوکردنی یەکێک لە ڕێگاکان

ئاڤا نیوز


بە گوژمەی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار، ڕێگای پێنج گوند لە ناحیەی کەلەکچی لە پارێزگای دهۆک قیرتاودەکرێن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەمی حوکمەتی هەرێـمی کوردستان چەندین پرۆژە و خزمەتگوزاری جۆراوجۆر لە ناحیەی کەلەکچی و گوندەکانی سەر بەو ناحیەیە ئەنجامدراون.


لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ محەمەد، بەرێوەبەری ناحیەیی کەڵەکچی بە ئاڤا نیوزی گوت: بە گوژمەی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار بە دڕێژایی 14 کیلۆمەتر ڕێگای گوندەكانی ( دەروێشان، ئافدەلی، تلجومل، زیناڤا کەڤن و گەرمکی بچووک) لە ناحیەی کەڵەکچی قیرتاودەکرێن.


بۆچی گرنگە: قیرتاوکردنی ڕێگای ئەم پێنج گوندە، خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیانی ناوچەکە دەکات و بە ئاسانی بە ناحیەی کەڵەکچیان دەگەیێنێت و سوودی بۆ جووتیارانیش دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: