بەهۆی غەززەوە پەیوەندییەکانی بەڕازیل و ئیسرائیل گرژی تێکەوت

شەیری بکە لە:
بەهۆی غەززەوە پەیوەندییەکانی بەڕازیل و ئیسرائیل گرژی تێکەوت

وێنەی سەرۆکی بەڕازیل لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان بەڕازیل و ئیسرائیل بە هۆی هێرشەکانی سەر غەززە و زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی مەدەنی گرژیی زیاتری تێکەوتووە، بەم هۆیەشەوە بەڕازیل باڵیۆزەکەی لە ئیسرائیل  کشاندووەتەوە و باڵیۆزی نوێش لە شوێنی دانانێت.

 

وێنە گەورەکە: بەڕازیل ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی "جینۆساید" لە کەرتی غەززە تۆمەتبار کردووە. لە بەرامبەردا ئیسرائیل سەرۆکی بەڕازیلی بە کەسی بێزراو ناساندووە.

 

بۆچی گرنگە؟ بەڕازیل لە ئەمریکای لاتین پێگەیەکی گەورەی هەیە و ژمارەیەک لەو وڵاتانەش پشتگیریی لە هەڵوێستی بەڕازیل دژی ئیسرائیل دەکەن. هاوکات بەڕازیل ئێستا سەرۆکایەتی کۆمەڵەی وڵاتانی جی20 دەکات و دەتوانێت لەوێش کاریگەریی هەبێت. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە 36 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر ڕەفەح بەردەوامە.

 

باکگراوند: لە رۆژی 27 - 05 - 2024 ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کەمپی ئاوارەکان لە ڕەفەح، بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە خەڵکی مەدەنی. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: