موقتەدا سەدر: ئەمریکا ڕێگە بە ئیسرائیل دەدات جینۆساید ئەنجامبدات

شەیری بکە لە:
موقتەدا سەدر: ئەمریکا ڕێگە بە ئیسرائیل دەدات جینۆساید ئەنجامبدات

موقتەدا سەدر

ئاڤا نیوز



ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی  شیعە دەڵێت، ئەمریکا ئیسرائیلی ئازاد کردووە لەوەی خەڵکی مەدەنیی غەززە کۆمەڵکوژ بکات.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە، گوتارێکی ڕاستەوخۆی لەبارەی غەززە پێشکەش کرد و ڕەخنەی تووندی لە ئەمریکا و ئیسرائیل گرت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە ڕایگەیاند، "ئەمریکا لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیی و لەناوبردنی خەڵکی غەززە لە لایەن دەوڵەتی زایۆنی خۆی کەڕ و کوێر کردووە، دەوڵەتی زایۆنیی بەرهەڵستی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگەی دادی نێودەوڵەتی دەکات."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا، داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و دەرکردنی باڵیۆزەکەی لە عێراق کرد بەهۆی پاڵپشتیکردنی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە جەنگی دژی غەززە و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی مەدەنیی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: