ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە نێو بەنداوی گۆمەسپان

شەیری بکە لە:
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە نێو بەنداوی گۆمەسپان

ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بە سێ سەرنشینەوە کە دوو ژن و پیاوێک بوون، کەوتنە نێو بەنداوی گۆمەسپان و دواتر بە سەلامەتی دەرهێنران.

 

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە خێزانێک لە هەولێر بە ئاراستەی دەڤەری پشدەر ڕۆیشتوون، ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەوێتە نێو بەنداوی گۆمەسپان، دوای هەوڵێکی زۆر پۆلیسی دارستان و کارمەندانی بەنداوەکە هەر سێ سەرنشینەکە ڕزگار کران.

 

زانیاریی پەیامنێر: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا گوتی، "ئەو سێ سەرنشینە کە پێک هاتوون لە دوو ژن و پیاوێک، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس کەوتنە نێو بەنداوەکەوە".

 

زانیاریی زیاتر: هەر سێ سەرنشینەکە خەڵکی پشدەرن و کەسوکاری یەکترن؛ دوای دەرهێنانی سەرنشینەکان، ئێستا تیمێکی تایبەت خەریکی دەرهێنانی ئۆتۆمبێلەکەشن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: