ئاڤا میدیا یەکەم دەستووری ڕۆژنامەوانیی لە میدیای کوردیدا ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
ئاڤا میدیا یەکەم دەستووری ڕۆژنامەوانیی لە میدیای کوردیدا ڕادەگەیێنێت

دەستووری ئاڤا

دەستووری ئاڤا، کە ڕێبەری ڕۆژنامەوانیی گرووپی میدیایی ئاڤایە بەمزووانە بڵاودەکرێتەوە.

 

ئاڤا میدیا لە وەرزی نوێیدا وەک گرووپێکی میدیایی بەرپرسیار مەبەستیەتی بە پەیام و ناوەڕۆکێکی نوێی میدیایی دەربکەوێتەوە و بەشێوەیەکی پیشەگەرانە و کوالێتییەکی بەرز کاردەکات بۆ ئامانجەکانی، ئەو ئامانجانەش لە دەستوورێکدا جێگیرکراوە، کە یەکەم جارە لە میدیای کوردیدا ڕوودەدات.

 

دەستوورە میدیاییەکەی ئاڤا لە دووتوێی 209 لاپەڕەدا بەوردی هەڵوەستەی لەسەر؛ ئامانجەکان، ژانرە ڕۆژنامەوانییە مۆدێرنەکان، ڕووماڵ و هەواڵ، خزمەتگوزارییە میدیاییەکان (تەلەفزیۆن، دیجیتاڵ میدیا و ڕادیۆ)، ئەرک و مافی میدیاکار کردووە.

 

بەشێکی دیکەی دەستووری ئاڤا تەرخانکراوە بە ڕێنووس و خاڵبەندی، کە بە سوودوەرگرتن لە پسپۆڕانی زمان و ڕێنووس، هەوڵدەدات هۆکارێک بێت بۆ یەکخستنی ڕێنووسی ستانداردی زمانی کوردی.

 

یەکەم چاپی دەستووری ئاڤا لەماوەیەکی نزیکدا بڵاودەکرێتەوە و سکووڵی ڕۆژنامەوانیی ئاڤا میدیا لەگەڵ داهێنان و پێشکەوتنە میدیاییەکان دەیگونجێنێت و لە نوێکردنەوەدا دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: