موقتەدا سەدر گوتارێک پێشکەش دەکات

شەیری بکە لە:
موقتەدا سەدر گوتارێک پێشکەش دەکات

وێنەی شوێنی گوتارەکەی سەدر

ئاڤا نیوز 

 

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعی گوتارێک پێشکەش بکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ساڵح محەممەد ئەلعێراقی، کەسایەتیی نزیک لە موقتەدا سەدر وێنەیەکی شوێنی پێشکەشکردنی گوتارەکانی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی شیعی بڵاوکردەوە، لە شوێنی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ئاڵای عێراق و فەلەستینی داناوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 14:00 موقتەدا سەدر، ڕەوتی نیشتمانیی شیعی گوتارێک پێشکەش بکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ موقتەدا سەدر داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و دەرکردنی باڵیۆزەکەی لە عێراق کرد، بەهۆی پاڵپشتیکردنی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە جەنگی دژی غەززە.

شەیری بکە لە: