ئاگرەکەی شاخی گۆیژە تەشەنەی کردووە

شەیری بکە لە:
ئاگرەکەی شاخی گۆیژە تەشەنەی کردووە

دیمەنی سووتانی شاخی گۆیژە. وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

دوای ئاگرەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی شاخی گۆیژەی سلێمانی، دووبارە ئاگر دروست بووەتەوە و بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕائید ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەمان ئەو ئاگرەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاخی گۆیژە دروست بوو و کۆنترۆڵکرا، دووبارە سەری هەڵداوەتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکەن و لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن.

 

هۆکارە زانراوەکان: ئاگرەکەی شاخی گۆیژە لە پوش و پەڵاشی قەدپاڵی شاخەکەوە دروست بووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ئەمڕۆ 28-5-2024 ئاگرێک لە شاخی گۆیژە کەوتەوە و دواتر لەلایەن بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵکرا، بەڵام ئەمشەو بۆ جارێکی دیکە ئاگرەکە سەری هەڵدایەوە.

شەیری بکە لە: