دیمەنی یەکێک لە پۆلیسەکانی سعوودیە لە کاتی گەڕان بە دوای ئەو حاجیانەی بە ڤیزای ساڵی چوونەتە ئەو وڵاتە، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەوەی ڤیزای حەجیان وەرنەگرتووە، ژمارەیەک حاجی کورد کە نزیکەی 10 کەس دەبن لە شاری جەددە دەستگیرکران.
وێنە گەورەکە: پۆلیسی سعودیە هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دەستپێکردووە کە بە ڤیزای حەج سەردانی وڵاتەکەیان نەکردووە و بە ڤیزای ساڵی دەیانەوێت فەریزەی حەج بەجێ بگەیێنن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پۆلیس سەرجەم هوتێل و شوێنی حەوانەوەکان دەپشکنێت بەدواداچوون بۆ ڤیزای ئەو کەسانە دەکات کە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گەشتی وڵاتەکەیان کردووە، بەوهۆیەوەش ژمارەیەک کەس دەستگیرکراون کە ڤیزاکەیان تایبەت نەبووە بە حەج بەڵکو بە ڤیزای ساڵانە ویستوویان حەج بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنی دووشەممە، 27 - 05 - 2024، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرەو مەککە بەڕێکەوتن، ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجیی هەرێمی كوردستان بە ڕێگەی فەرمی بۆ بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەج گەشت بۆ سعوودیە دەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە