قاڵیباف کرایەوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران

شەیری بکە لە:
قاڵیباف کرایەوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران

وێنەی محەممەد باقر قاڵیباف لە کاتی بەڕێوەبردنی یەکێک لە دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی ئێران

ئاڤا نیوز

 

بەكۆی دەنگ، جارێكیتر محەممەد باقر قاڵیباف وەک سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی ئێران (پەرلەمان)  هەڵبژێردرایەوە.

 

بۆچی گرنگە: قاڵیباف ناوی لە لیستی ئەو كەسانەدایە كە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران بەربژێر كردووە و بەنیازە ببێتە جێگرەوەی سەرۆکی کۆچکردوو ئیبراهیم ڕەئیسی.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممە 12ـەمین خوولی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی ئێران، یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی كرد و لیژنەی سەرپەرشتیاری ئەنجوومەنەكەی هەڵبژارد.

 

زانیاری زیاتر: محەممەد باقر قاڵیباف بە یەكێک لە دۆستە نزیكەكانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێت و متمانەپێكراوی ئەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: