پرۆژەی دووسایدی سپیلک – خەلیفان نزیکە لە تەواوبوون

شەیری بکە لە:
پرۆژەی دووسایدی سپیلک – خەلیفان نزیکە لە تەواوبوون

دیمەنی چەند بارهەڵگرێک و شۆفڵێک لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی سپیلک – خەلیفان، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

پرۆژەی ڕێگای دووسایدی سپیلک – خەلیفان بە گوژمەی 76 ملیار دینار دروست دەکرێت و 80٪ کارەکانی تەواو بووە.

 

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی دووسایدی سپیلک – خەلیفان، لە 20-10-2022 دەستیپێکراوە و ماوەی 20 مانگی بۆ دانراوە، بەشێکی زۆر کارەکانی تەواو بووە لە قۆناغەکانی کۆتایدایە.

 

لێدوانی فەرمی: کامەران مەحموود، بەرێوەبەری پرۆژەی دووسایدی سپیلک – خەلیفان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە گوژمەی 76 ملیار دینار پرۆژەکە جێبەجێ دەکرێت کە درێژییەکەی 10 کیلۆمەترە، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم، هەروەها لە 80٪ کارەکانی تەواو بووە.

 

بۆچی گرنگە: ئەم پرۆژەییە دەبێتە هۆی بەستنەوەی ناوچە سنووریەکان بە پارێزگای هەولێر، هەروها بەهۆی ئەوەی شوێنێکی گەشتیاریی و کشتوکاڵییە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ڕێگاکان و ئاسانکاری لە گواستنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: