لە کابینەی نۆیەمدا 78 قوتابخانە لە سۆران دروستکراون و نۆژەنکراونەتەوە

شەیری بکە لە:
لە کابینەی نۆیەمدا 78 قوتابخانە لە سۆران دروستکراون و نۆژەنکراونەتەوە

دیمەنی قوتابییانی یەکێک لە قوتابخانەکان لە کاتی بەرێوەجوونی چالاکیەکی قوتابخانەکەدا، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە کابینەی نۆیەمدا گرنگییەکی بەرچاو بە کەرتی پەروەردە دراوە و لەو چوارچێوەیەشدا بۆ سنووری ئیدارەی سۆران 78 قوتابخانە دروستکراون و نۆژەنکراونەتەوە.

 

بۆچی گرنگە؟ زیادکردنی قوتابخانەکان هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی دوو و سێ دەوامی، هەروەها کەمکردنەوەی زۆری ڕێژەی قوتابییان لەناو پۆل و قەرەباڵغی قوتابخانەکان.

 

زانیاریی فەرمی: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆ سۆران 13 قوتابخانە دروستکراون و 65 قوتابخانەش نۆژەنکراونەتەوە، ئەمە جگە لەوەی 36 پۆلیش زیاد کراوەن.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: ئێستا 82 هەزار و 582 قوتابی، هەشت هەزار و 836 مامۆستا و 655 قوتابخانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: