کۆشکی سپی ئیسرائیل ئاگادار دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
کۆشکی سپی ئیسرائیل ئاگادار دەکاتەوە

گرافیکی کۆشکی سپی و ئاڵای ئیسرائیل، گرافیک AVA

ئاڤا نیوز

 

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی ڕەفەح، ئەمریکا پەیامێک بۆ ئیسرائیل دەنێرێت و داوای لێدەکات خەڵکی مەدەنی بپارێزێت.

 

بۆچی گرنگە: ئەم لێدوانەی ئەمریکا پاڵپشتیکردنی بیانووەکەی ئیسرائیلە بۆ بە ئامانجگرتنی خێوەتگەی ئاوارەکانی ڕەفەح.

 

لێدوانی فەرمی: گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا گوتی: ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە لە حەماس بدات، بەڵام پێویستە "هەموو ڕێوشوێنێکی خۆپارێزی بگرێتەبەر بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی".

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەمریکا قسەکانی ئیسرائیل پشتراست دەکاتەوە کە دەڵیت، هێرشەکانی ئەم دواییە لە دژی بەرپرسە باڵاکانی حەماس بووە کە تاوانبارن بە کوشتنی خەڵكی مەدەنیی ئیسرائیل.

 

زانیاری زیاتر: ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر هێڵ دەبێت، چونکە متمانەی بەوە هەیە ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەدا دەکات.

 

باکگراوند: درەنگانی شەوی رابردوو ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر کەمپی ئاوارەکان لە ڕەفەح، کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان کەس. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: