تۆمەتبارێکی دیکەی دزینی سندووقە خێرخوازییەکەی هەولێر دەستگیرکرا

شەیری بکە لە:
تۆمەتبارێکی دیکەی دزینی سندووقە خێرخوازییەکەی هەولێر دەستگیرکرا

وێنەی تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە

ئاڤا نیوز  


پۆلیسی هەولیر تۆمەتبارێکی دیکەی دزینی سندووقە خێرخوازییەکەی شاری هەولێری دەستگیرکرد .


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند : تۆمەتبارێکی دیکەی دزینی سندوقە خێرخوازییەکەی هەولێر بە ناوی (ف. ا. س) لەلایەن هێزەکانمان دەستگیر کرا .


زانیاریی زیاتر : هەر دوێنی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی دزییەکەی بەناوی (ھ. ن. ک) ڕاگەیاند.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو تۆمەتبار دانیان نا بە تاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون ، دۆسیەکەشیان ڕادەستی دادگە کراوە .


باکگراوند: دوێنی تۆمەتباران (ھ. ن. ک) و (ف. ا. س) لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری هەولێر سندووقێکی پارەیان دزی کە بەمەبەستی خێرخوازی بۆ نەخۆشانی تالاسیما دانرابوو، هەردوو تۆمەتبارەکەش لە لایەن پۆلیس دەستگیرکران .

 

وێنەی تۆمەتبارەکە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: