کۆمەڵێک کەرەستەی شوێنەواریی سەردەمی ئاشوورییەکان لە هەولێر دەدۆزرێنەوە

شەیری بکە لە:
کۆمەڵێک کەرەستەی شوێنەواریی سەردەمی ئاشوورییەکان لە هەولێر دەدۆزرێنەوە

ئەو شوێنەی ئاسەواری ئاشوورییەکانی تێدا دۆزرایەوە. وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لە سنووری ناحییەی شەمامک چەند پارچەیەک لە کەرەستەی شوێنەواریی سەردەمی ئاشوورییەکان دۆزرانەوە، کە مێژووەکەیان بۆ دوو هەزار و 700 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: تیمێکی شوێنەوارناسی ئەمریکی سەر بە زانکۆی 'Emory' بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر پشکنین بۆ ناوچە شوێنەوارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەن، لە بەشێکی زۆری ناوچەکان پرۆسەکە تەواوبووە.

 

زانیاریی پەیامنێر: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز گوتی، "لە گوندی ترپەسپیان سەر بە ناحییەی شەمامک بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی کوردستان ئامێرێکی پێشکەوتوو بەناوی 'بیگنۆمیتەر' بۆ پشکنین بەکاردەهێنن بۆ دۆزینەوەی شوێنەواری قەرەقاج، کە هی سەردەمی ئاشوورییەکانە."

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: تائێستا تیمەکە چەند پارچەیەک لە  تەنوور، گۆسکە، زەڕە و فەخاریان دۆزیوەتەوە، کە تەمەنیان بۆ دوو هەزار و 700 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەیان گرد و گوندی شوێنەواریی لە دەشتی هەولێر هەیە، لەڕابردوودا لەلایەن تیمەکانی شوێنەوارناسیی کنە و پشکنین بۆ  زۆرینەیان کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: