تەقەدووم: هاوپەیمانیی سیادە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەنگی پەرلەمانتارانی کڕی بوو

شەیری بکە لە:
تەقەدووم: هاوپەیمانیی سیادە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەنگی پەرلەمانتارانی کڕی بوو

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

پارتی تەقەدووم هاوپەیمانیی سیادە تۆمەتبار دەکات بەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بڕی 50 هەزار دۆلاری وەک بەرتیل بە بەشێک بە پەرلەمانتاران داوە بۆ مسۆگەرکردنی دەنگەکانیان.

 

وێنە گەورەکە: ئەنوەر عەلوانی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی تەقەدووم، هاوپەیمانیی سیادە کە خەمیس خەنجەر سەرکردایەتیی دەکات، بەوە تۆمەتبار دەکات کە بڕی 50 هەزار دۆلار بەرتیلی بە بەشێک بە پەرلەمانتاران داوە بۆ ئەوەی دەنگ بە سالم عیساوی بەربژێری پارتەکەی بدەن.

 

زانیاریی زیاتر: ئەنوەر عەلوانی گووتیشی، لەپاڵ پێدانی پارە، هاوپەیمانیی ئەلسیادە ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆشی بەو پەرلەمانتارانە داوە، لە ڕۆژانی داهاتوو ئەم کەیسەی کڕینی دەنگی پەرلەمانتاران ئاشکرا دەکەین.

 

باکگراوند: بەهۆی ناکۆکیی نێوان لایەنە سوننییەکان حەوت مانگە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان چۆڵە، هەرچەندە 18ـی ئەم مانگە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەچوو بەڵام بەهۆی شەڕی نێوان پەرلەمانتارانی سووننە دانیشتنەکە هەڵگیرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: