تەنێکی نامۆ لە دەغڵی جووتیارێک دەدۆزرێتەوە

شەیری بکە لە:
تەنێکی نامۆ لە دەغڵی جووتیارێک دەدۆزرێتەوە

سووتانی دەغڵ و دانی جووتیاران - ئەرشیف

ئاڤا نیوز 


سووتاندنی دەغڵ و دان بە مەبەست، مەترسییەکە پێش دروێنە  بەرۆكی جووتیاران دەگرێت، شەوی ڕابردوو لە زەوی جووتیارێک لە گوندێکی هەولێر تەنێکی نامۆ دۆزراوەتەوە.


زانیاریی بەدەست هاتوو: شەوی ڕابردوو لە زەوی جووتیارێکی گوندی کەرزۆڕ لە سنووری قوشتەپە تەنێکی نامۆ دۆزراوەتەوە و هێزەکانی ئاسایشی لێ ئاگادارکراوەتەوە، دواتر دەست بە دروێنەکردن کراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گوندی مەلاقەرەی کەندێناوە و گوندی سێنارەی نزیک قوشتەپە و نزیک کەمپی ئاوارە سوورییەکانی قوشتەپە زەڕەبین بۆ سوتاندنی دەغڵی جوتیاران دانراوە.


زانیاریی زیاتر: جووتیاران داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن، ئەو دەستەی لەپشت ئەم بابەتەوەیە ئاشکرای بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: