بە درۆن چیای ئاسۆس لە ماوەت بۆردوومانكرا

شەیری بکە لە:
بە درۆن چیای ئاسۆس لە ماوەت بۆردوومانكرا

دیمەنێکی بۆردوومانەکە- سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە، شاخی ئاسۆس لە ناوچەی ماوەت بۆردوومان کرا و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.


وێنە گەورەکە: بە بەردەوام درۆنی تورکیا و ئێران لە دەڤەری شارباژێر بەتایبەتی لە سنووری ماوەت دەسووڕێنەوە، کەمێک پێش ئێستا درۆن ناوچەکەی بۆردوومانکرد.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بۆ ئاڤا نیوز گوتی:"ناوچەی کوریش لە شاخی ئاسۆس لە نزیک گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت لە شارباژێڕ بۆردوومانکرا".


زیانە سەرەکییەکان: "لە وەرزی پێگەیشتنی بەرووبوومی باخەوانەکانداین و بۆردوومانەکان کاریگەری لەسەر دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە، ترسیان هەیە لە چنینەوەی بەرهەمەکان بەهۆی بۆردوومانەکانەوە". قایمقامی ماوەت وای گوت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: