زۆربەی سەنتەرەکانی جوانکاری لە عێراق مۆڵەتی فەرمییان نییە

شەیری بکە لە:
زۆربەی سەنتەرەکانی جوانکاری لە عێراق مۆڵەتی فەرمییان نییە

یەکێک لەسەنتەرەکانی جوانکاریی لە عێراق

ئاڤا نیوز



ژمارەی سەنتەرەکانی جوانکاریی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق لە زیادبووندان، بەگوێرەی بەدواداچوونەکان لە 95%ـی سەنتەرەکان مۆڵەتی فەرمییان نییە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: "ئەو سەنتەرە جوانکارییانەی مۆڵەتی فەرمییان هەیە لە سەرتاسەری عێراق کەمترن لە 100 سەنتەر و ئەمەش بەڕێژەی %5 بۆ %10ـی کۆی ئەو سەنتەرانەی هەیە پێکدەهێنێت". ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستیی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق وای گوت.

 

زانیاریی زیاتر: ماجد شەنگالی  گووتیشی، "مەرجەکانی کردنەوەی سەنتەری جوانکاریی ئەوەیە کە خاوەن مۆڵەتەکە دەبێت پزیشکێکی پسپۆڕی پێست یان نەشتەرگەریی بێت."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگای بەغدا زیاتر لە 400 سەنتەری جوانکاریی هەن، زۆربەیان هیچ مۆڵەتێکیان نییە و بەشێکی زۆر لەو سەنتەرانە، سیاسییەکان خاوەندارێتییان دەکەن.

شەیری بکە لە: