پردی ڕانیە - بنگرد کەرتی ئابووری و گەشتیاری دەڤەرەکە دەبوژێنێتەوە

شەیری بکە لە:
پردی ڕانیە - بنگرد کەرتی ئابووری و گەشتیاری دەڤەرەکە دەبوژێنێتەوە

پردی ڕانیە- بنگرد- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و بەبازاڕکردنی گەشت و گوزاری ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دروستکردنی هەر پرۆژەیەکی لەم جۆرە کاریگەری باشی لەسەر کەرتی ئابووری و گەشتیاری سنوورەکەمان دەبێت.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 27-5-2024 بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی  پردی ڕانیە-بنگرد کرایەوە.


لێدوانی فەرمی: سیروان ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و بەبازاڕکردنی گەشت و گوزاری ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کردنەوەی پرۆژەی پردی ڕانیە - بنگرد کاریگەری لەسەر بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و ئابووری سنوورەکە دەبێت، سەرنجی گەشتیاران بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پردەکە لەسەر زێی بچووکە و درێژییەکەی 420 مەتر و 15 مەتر پان و 32 مەتر بەرزە، ئیدارەی ڕاپەرین و شارۆچكەی دووکان و سلێمانی پێکەوە دەبەستێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: